راچڵەكین-
دەقی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق / رەسافە، سەبارەت بە لەسێدارەدانی تاوانبار ( عەجاج ئەحمەد حەردان بڵاوكرایەوە.
رۆژی 14ی ئایاری 2026 لەدووەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی عەجاج، بەپێی ماددەی 11 كە جینۆسایدەو ماددەی 12 كە تاوانەكانی دژە مرۆڤایەتییە، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی و وتەی 26 شایەتحاڵی ڕزگاربووی ئەنفال بووە کە پێشتر وتەکانیان پێشکەش کردبوو.بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەكەی نوگرە سەلمان دەركرد.
31ی تەممووزی 2025، عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی یەكێك لەتاوانبارانی دۆسیەی ئەنفال لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەستگیركرا. عەجاج لە كاتی هەڵمەتی ئەنفال و گواستنەوەی بەشێك لە ئەنفالكراوان بۆ گرتووخانەی نوگرە سەلمان لە موسەنا، یەكێك لە بەرپرسە باڵادەستەكانی دەزگای ئەمنی حیزبی بەعس بووە.