نەتانیاهۆ هۆشداریی لە داگیركردنی ئیسرائیل دەدات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی لە داگیركردنی وڵاتەكەی لەلایەن دوژمنەكان دەدات و رایدەگەیەنێت، پشتمان بە سەربازەكانمان بەستووە بۆ پووچەڵكردنەوەی هەر پیلانگێڕییەكی دوژمنان بۆ داگیركردنی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2026، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هێزەكانی وڵاتەكەی لە سەر سنووری ئوردن بەسەركردەوەو لە لێدوانێكدا بۆ سەربازانی فیرقەی 96ی سوپای وڵاتەكەی رایگەیاند: دەبَ هەمیشە چاوكراوە و لەوپەڕی ئامادەباشیدابن بۆ پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی ئیسرائیل.

نەتانیاهۆ وتیشی:" هەوڵە پیلانگێڕییەكانی دوژمنان لەبەرچاو دەگرین كە دەیانەوێ ئیسرائیل داگیر بكەن، بەڵام ئێمە پشتمان بە توانا و لێهاتوویی سەربازە ئازاكانمان بەستووە و دڵنیاین كە دەتوانن خاكی ئیسرائیل لەهەر هێرش و پیلانگێڕییەكی دوژمنەكانمان بۆ داگیركردنی وڵاتەكەمان بپارێزن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن