راچڵەكین-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێشنیارە نوێیەكەی ئەمریكایان پێگەیشتووە بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ.
رۆژی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026 ئاژانسی نور نیوز لەزاری ئیسماعیل بەقایی، بڵاویكردەوە، لەئێستادا تاوتوێی پێشنیارەكەی ئەمریكا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاكستان كە مانگی رابردوو گفتوگۆكانی ئاشتی لەخۆگرت، لەئێستادا ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت پەیامی ئەمریكاو ئێران دەگوازێتەوە بۆ یەكتر، لەنوێترین هەنگاویشدا وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رۆژی چوارشەممە سەردانی تارانی كردووە.
لەلایەن خۆشییەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:" بڕوام پێ بكەن، ئەگەر بێتو وەڵامی گونجاومان دەست نەكەوێت، شتەكان زۆر بەخێرایی ڕوو دەدەن، هەموومان ئامادەین بۆ ئەو جووڵەیە."
" ئێمە لە قۆناغەكانی كۆتاییداین لەگەڵ ئێران، بزانین چی ڕوودەدات، یان ئەوەتا رێكدەكەوین، یاخود ئەوەتا هەندێك كاری خراپ ئەنجامدەدەین، بەڵام هیوادارم ئەوە ڕوو نەدات."
دۆناڵد ترەمپ:" دەمەوێت كوشتنی هەندێك كەس ببینم نەك كوژرانی كەسانێكی زۆر، لەتواناماندا هەیە هەردوو كارەكە ئەنجام بدەین." دۆناڵد ترەمپ وا دەڵێت.