راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئایاری 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەتایبەتی ناوچە سنووریەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە باران وبروسكە لەم ناوچانە، بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش سەقامگیر دەبێتەوە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.
سبەی هەیینی 22ی ئایاری 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەورو پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە بارانی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 28پلەی سیلیزی
پیرمام 24پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی 24پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 28 پلەی سیلیزی
دهۆك 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ 28پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی