راچڵەكین -
ئیدارەی ئەمریكا بڕیاریدا پێنج هەزار سەربازی دیكە رەوانەی وڵاتی پۆڵەندا بكات، دۆناڵد ترەمپیش رایدەگەیەنێت، بڕیارەكە پەیوەندی بە پشتیوانیی زیاتری سەرۆكی نوێی پۆڵەندایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، دوای سەركەوتنی كارۆل ناڤرۆتسكی لە هەڵبژاردنەكانی پۆڵەندا و بوونی سەرۆكی ئەو وڵاتە، بە شانازییەوە پشتیوانیم لێیكرد و بەهۆی پەیوەندییەكەمان، خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێنج هەزار سەربازی دیكە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەكات.
بڕیارەكەی ترەمپ چەند كاتژمێرێك پێش سەردانەكەی ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دێت بۆ سوید و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەویە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.
بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری سەربازیی ئەمریكا بۆ پۆڵەندا، لەكاتێكدایە ترەمپ بە توندی رەخنەی لە ئەندامانی ناتۆ گرت كە یارمەتیی پێویستیان بۆ هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستەبەر نەكردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەمریكا لەوانەیە لە ناتۆ بكشێتەوە.