وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای رووسیا لە هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا بەردەوامە و ناوچەیەكی دیكەی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵكرد، ژمارەی كوژراوانی سوپای ئۆكرایناش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گەیشتە زاتر لە هەزار و 135 سەرباز.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-5-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، هێزەكانیان لەهێرشێكی فراواندا توانیوانە شارۆچكەی دوبروباسوڤۆ لە هەرێمی دنیپرۆپترۆفسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن و پاشماوەی هێزەكەی ئۆكرایناش كە لەو ناوچەیە بوو، ناچاربوون پاشەكشێ بكەن.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشڕەویی بەردەوامدان و لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 137 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی لە شەڕو پێكدادانەكاندا كوژراون، هاوكات چەندین كارگەی بەرهەمهێنانی درۆن و دەیان كەسەرتەی سەربازیی سوپای ئۆكراینا لەناوبراون.
هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویكردەوە، سوپای وڵاتەكەی بڕیاریداوە پێگە گرنگەكانی حكومەتی ئۆكراینا بۆردومان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتانی بیانی كرد بەپەلە كیێڤ-ی پایتەختی ئۆكراینا جێبهێڵن، بۆئەوەی لە ژیانیان پارێزراو بێت.