نێچیرڤان بارزانی دوو فەرمانی هەرێمی واژۆ دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی پێدانی پلەی مولازم بە (210) بەشداری خولی سەربازیی قەڵاچوالان و بەرزكردنەوەی پلەی (95) پلەدار لەسەر میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێم واژۆ دەكات

دلشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم ڕایگەیاند: دوای بەكۆتاهاتنی خولی پێنجی پێگەیاندنی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان، ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/25 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگە، فەرمانی پێدانی پلەی مولازمی بە (210) بەشداری خولەكە واژۆ كرد.

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم راشگەیاند: لە فەرمانێكی دیكەدا سەرۆكی هەرێم، واژۆی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی (95) پلەدار لەسەر میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش كرد. ئەم دوو فەرمانە لەگەڵ واژۆكردنیان، لەمڕۆوە كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن