راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق ستایشی هەڵوێستێكی ڕێبەری ڕەوتی سەدری كرد كە بڕیاریدا گرووپی چەكداری سەریا سەلام لە ڕەوتەكە داببڕێت بۆ ئەوەی ببنە بەشێك لەهێزی چەكداری دەوڵەت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڕیارەكەی موقتەدا سەدری بەرزنرخاندووەو بە هەڵوێستێكی نیشتمانی وەسفكردووە لەپێناو پشتیوانیكردن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەروەری یاسا.
" ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێكی گرنگە بەئاڕاستەی زیاتر سەقامگیری ناوخۆیی و پشتیوانیكردنی بنەمای بوونی چەك لەدەستی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكان تا ئەركە نیشتمانیی و دەستورییەكانیان جێبەجێ بكەن." عەلی زەیدی وا دەڵێت.
هاوكات سەرۆكوەزیرانی عیراق داوا لەسەرجەم گرووپە چەكدارەكان دەكات هەمان ڕێچكەی نیشتمانی بگرنە بەر لەژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەكانیدا كار بكەن.
سەرایا سەلام گرووپێكی چەكداری سەر بە رەوتی نیشتمانیی شیعەیە، كە بەشێكە لە دەستەی حەشدی شەعبی و زۆربەی هێزەكانی لە سنووری قەزای سامەڕایە.