شوختچییەكەی هەولێر دەستگیركرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كەلە گەڕەكێكی ئەو شارە لەڕێی ئامێرێكی تیژەوە شوختی كردبووە چەندین جۆر ئۆتۆمبێل و زیانی پێگەیاندبوون.

رۆژی چوارشەممە 27ی ئایاری 2026 ئاسایشی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاو كرایەوە، كەسێكی نەناسراو  هەڵدەستێت بە زیان گەیاند بە چەند ئۆتۆمبیلێكی هاوڵاتیان، دوای ئەنجامدانی بە دواداچوون لە لایەن هێزەكانمانەوە، ناسنامەی تۆمەتبارەكەمان ئاشكرا كرد بە ناوی( ش ، أ ، ص)، بە فەرمانی دەداوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر  دەستگیرمان كرد.

وەك لەراگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن