راچڵەكین
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر دەستپێكردنی پرۆسەی زیادكردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر پسووڵەی خۆراك لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە ئاگادار دەكاتەوە.
رۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێری كردووەتەوە كە لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەكانیان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنیی پسووڵەی خۆراكەوە تۆمار بكەن.
هەر هاووڵاتییەك لە كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵەكەیدا لە سیستەمەكەدا ڕووبەڕووی كێشە بێتەوە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكات بەمەبەستی كارئاسانی و چارەسەركردنی كێشەكەی.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕوونیكردووەتەوە:"بۆ تەواوكردنی پرۆسەی تۆماركردنەكە و پارەدانی ئەلیكترۆنی، پێویستە هاووڵاتییان یەكێك لە هەردوو ڤیزا كارتی (بانكی جنووب) یان (كیو كارت - Q Card)یان پێ بێت."