فڕۆكەیەكی ئاپاچی ئەمریكا لەنزیك گەرووی هورمز كەوتە خوارەوە

جیهان

09/06/2026     ژمارەی بینراو 203


راچڵەكین-

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕزگاركردنی دوو  فڕۆكەوانی فڕۆكەیەكی ئاپاچی ئەو وڵاتەی راگەیاند كە ئەم بەیانییە لەنزیك گەرووی هورمز تێكشكاو كەوتە خوارەوە.

هاوكات دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، ئەو دوو فڕۆكەوانەی كە فڕۆكەكەیان كەوتووەتە خوارەوە سەلامەتن و ڕزگاركراون.

پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبوەوە، فڕۆكەیەكی جۆری ئاپاچی لەنزیك ڕێڕەوێكی ئاوی گەووری هورمز كەلەژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە كەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە بێت، تائێستا ڕووننەبووەتەوە فڕ‌وكە جەنگییەكەی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە یاخود بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی كەوتووەتە خوارەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن