پارێزگایەكی عیراق رۆژێك پشووی فەرميی راگەیاند

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین -

وەك ئامادەكاریی بۆ یادكردنەوەی تاوانی سپایكەر، پارێزگای سەڵاحەدین بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ رێوڕەسمی 12یەمین ساڵەی تاوانی سپایكەر، هەیسەم زەهوان، پارێزگای سەڵاحەدین بڕیایردا رۆژی پێنجشەممە 11-6-2026 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەت لەو پارێزگایە.

رۆژی 12-6-2014، لەدوای داگیركردنی پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەو گروپە تیرۆریستە پەلاماری كۆلێژی هێزی ئاسمانیی لە شاری تكریت دا و هەزار و 700 خوێندكاری كۆلێژەكەی گوللەباران كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن