لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا قسە لەسەر چی دەكرێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 68

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند پرسێكی پەیوەست بە داهاتی ناوخۆ، نەوت و ئەسیكۆدا تاوتوێ دەكات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر نەخشەڕێگەیەك بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كابینەی وەزاریی نوێی حكومەتی فیدڕاڵی، تاووتوێی سێ خاڵ دەكرێ:

1- پێشنیاری هێنانەكایەی دەستەیەكی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حكومەت.

2- دوابەرهەم و ئەنجامەكانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواكۆبوونەوەی هەردوولا.

3- بابەتی داهاتە ناوخۆییەكان و ئەسیكۆدا لە هەرێمی كوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەكان و كاریگەرییەكانی دۆخی ناوچەكە و یەكلانەكردنەوەی دۆسیەی ئەسیكۆدا و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن