راچڵەكین-
میدیاكانی ئەمریكا ئامارێكی سەرنجڕاكێشیان لەبارەی بەڵێن و لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتەیان لەبارەی نزیكبوونی رێكەوتن لەگەڵ ئێران بڵاوكردووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە، لە 23ی ئاداری ئەمساڵەوە، بە زمانی ژمارەكان بێت، دۆناڵد ترەمپ 37 جار بەگەشبینییەوە رایگەیاندووە:" گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ ئێران زۆر نزیكە"
سەعید بوستانی، شارەزای كاروباری ئەمریكاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سكای نیوزی راگەیاندووە، دووبارەكردنەوەی ئەم لێدوانانە لەلایەن ترەمپ-ەوە هەروا لەخۆڕا نییە، بەڵكو شیوازێكی دانووستانە سەرۆكی ئەمریكا هەر لەسەرەتاوە پەیڕەوی كردووە كە لەناوەرۆكدا خۆی دەبینێتەوە لە " كۆنترۆڵكردنی قەیرانەكە" كە خۆی لە ئیدارەكانی بازاڕی نەوت، ناوخۆی ئەمریكا و دانووستانەكان لەگەڵ ئێراندا كە هەموو ئەمانە ئامانج لێیان هاندانی ئێرانییەكانە بۆ هەنگاو نان بەرەو دانوستان بەهەر رێگایەك بێت.