راچڵەكین -
بەبۆنەی 12یەمین ساڵیادی تاوانی سپایكەر، پارێزگای موسەننا بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی.
ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی 12یەمین ساڵیادی تاوانی سپایكەر، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە 11-6-2026 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەت لەو پارێزگایە، جگە لە ناوەندەكانی خوێندن، كە بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانەوە، پشووەكە نایانگرێتەوە.
رۆژی 12-6-2014، لەدوای داگیركردنی پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەو گروپە تیرۆریستە پەلاماری كۆلێژی هێزی ئاسمانیی لە شاری تكریت دا و هەزار و 700 خوێندكاری كۆلێژەكەی گوللەباران كرد، ئەم تاوانەش بە كۆمەڵكوژیی سپایكەر ناونراوە.