شۆفێران لەبەربەستكردنی شەقامێكی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكاندا، شۆفێران لەبەربەستكردنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026 سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش كاتژمێر 12:00ی  نیوەڕۆ دەست بە كاری هەڵگرتنەوەی بەشە خراپبووەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە مەودای نزیك مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دەكرێت بەمەبەستی ئامادەكردنیان بۆ سەرلەنوێ قیرتاوكردن.

بۆ ئاسانكردنی جێبەجێكردنی كارەكان، ڕۆژی هەیینی بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە مەودای كاركردندا بەربەست دەكرێت، هەروەها شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەك ڕێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن