پۆلیسی هەولێر باندێكی مەترسیدار دەستگیر دەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین -

لەهەولێر باندێكی مەترسیداری تاوانكاریی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران كە زیاتر لە 85 تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-6-2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی كەسنەزان)، باندێكی مەترسیداریان دەستگیركرد، كە زیاتر لە 85 تاوانی جۆراوجۆریان لە سنوورەكەدا ئەنجامداوە.

دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوونی چڕ، هێزەكانی نەهێشتنی تاوان توانیان شوێنی باندەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیریان بكەن. لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزاكانی عێراقی ڕاگیراون، تا ڕادەستی دادگا بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن