لەفڕۆكەخانەی كەركوك دەستبەسەر بڕێكی زۆر دۆلاردا دەگیرێت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین-

دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق ڕایگەیاند، ھەوڵدراوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك، 226 ھەزار دۆلار بە قاچاغ ببرێتە دەرەوە، بەڵام ھەوڵەكەیان پووچەڵكردووەتەوە.

رۆژی یەكشەممە 5ی تەمووزی 2026 دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە گەشتیارێك ھەوڵیداوە بڕی 226 ھەزار دۆلار بە قاچاغ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كەركووك بباتە دەرەوە.

"ھەوڵەكە لەلایەن تیمی سەنتەری گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك، پووچەڵكراوەتەوەو ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو گەشتیارانە گیراوەتەبەڕ." وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن