هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئایار دابەش دەكرێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجامدەدات بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكە و بۆ ئەم مەبەستەش سبەینێ دووشەممە 6-7-2026، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن