راچڵەكین -
پۆلیسی قەزای ئاكرێ دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە ئۆتۆمبێلی هاوولاتییەكی سووتاندبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 5-7-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی لە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی سوونانی ئۆتۆمبێلێك بڵاوكرایەوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا هاوولاتییەكی تەمەن 29 ساڵ بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلەكە، دەستگیر بكرێت.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەكەیدا ناوەو ئاشكراشیكردووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە پیشەی جوتیارە و پێشتریش ئاگری لە بیستانی ئەو جوتیارە بەرداوە
تۆمەتبارەكە بەپێی هەردوو ماددەی 342 و 479 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.