بەرپرسێكی تری عیراقی بە سێ ملیۆن دۆلارو 700 ملیۆن دینارەوە دەستگیركرا

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین-

هێزێكی تایبەتی ئەمنی عیراق لەقەزای شەرگاتی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، لەماڵی بەرپرسێكی تری سەر بەوەزارەتی نەوتدا، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە دۆلارو دیناردا گرت.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، شەوی رابردوو، هێزە ئەمنییە تایبەتەكانی عیراق لەئۆپراسیۆنێكدا بۆ سەر ماڵی حەمەد جومەیلی، بەرپرسی ئەندازیارانی پاڵاوگەی نەوتی بێجی لەقەزای شەرگات، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی سێ ملیۆن دۆلارو 700 ملیۆن دیناری عیراقیدا و ئۆتۆمبێلێكی كادیلاك.

هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان خودی حەمەد جومەیلی-یان دەستگیركردووەو لەئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێـت.

هەڵمەتی دەستگیركردنی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق، پارێزگارانی پێشوو، پەرلەمانتارانی خولی ئێستاو پێشوو، سەرمایەداران بەتۆمەتی گەندەڵی، دوای دەستگیركردنی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق دێت، كە لەدانپێدانانەكانیدا ناوی ئەو كەسانەی ئاشكراكردووە كە وەك تۆڕی گەندەڵی لەبوارە جیاجیاكاندا كاریان لەگەڵدا كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن