دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكەنەوە

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 72

راچڵەكین-

دوای پشوویەكی 30رۆژە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی دووەمی یاسادانان ئەنجامدەدات.

لەو دانیشتنەدا كە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی خوێندنەوەی یەكەم بۆ چوار پێشنیازە ئەنجامدەدرێت كە دیارترینیان پێشنیازە یاساكانی پاڵپشتی داراییە بۆ بەهێزكردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی و یاسای تاوانەكانی تەكنۆلۆژیای زانیارییە.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێت كەلەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكراوەتەوە، لەبڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای تاوانەكانی تەكنۆلۆژیای زانیاریی (سایبەر) ئەنجامدەدرێت، كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی یاساییەوە ئامادەكراوە و لە 32 ماددە پێكهاتووە.

بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان" ژمارە 78ی ساڵی 1980، كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەكراوە. بڕگەی سێیەم، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای هەمواركردنی یاسای "پارێزەرایەتی" ژمارە 173ی ساڵی 1965، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكراوە و لە 27 ماددە پێكهاتووە دەكرێت.

بڕگەی چوارەم و كۆتایی دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت كراوە بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای دابینكردنی دارایی بۆ بەهێزكردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق دەكرێت، كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەكراوە و لە 8 ماددە پێكهاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن