بڕێكی نوێی دۆلار، دینارو ئاڵتون لەماڵی جومەیلی-دا دەستیان بەسەردا گیرا

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی نوێی دۆلار، دینارو ئاڵتوونی لەماڵی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت راگەیاند.

رۆژی دووشەممە 6ی تەمووزی 2026 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماڵێكی تری جومەیەلی لە تكریت دەستبەسەر بڕی 25 ملیار دیناری عیراق، یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و پێنج كیلۆ ئاڵتوونی نوێدا گیراوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دۆلارەكان بە لوولكراوی لەناو دەبەی ئاودا هەڵگیراون و لەناو ماڵەكەی جومەیلیدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەيدی ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، كۆی گشتی ئەو پارانەی تائێستا دەستیان بەسەردا گیراوە بەرزبووەتەوە بۆ (127) ملیار دینار و (24) ملیۆن دۆلار، جگە لەو خانوو، زەوی و ئۆتۆمبێلانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە و ئەو زێڕ و خشڵانەی دۆزراونەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن