راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی ناتۆ كە بڕیارە رۆژانی 7 و 8ی تەمووز لە ئەنقەرە بەبەشداری سەرۆك و سەركردەی 32 بەڕێوە بچێت، سەردانی توركیا دەكات.
بورهانەددین دوران، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، دەڵێت "ئەم لووتكەیەی كە لەژێر ناوی "ناتۆ ٣،٠"ە زۆر گرنگە. هەم لە ڕوانگەی داهاتووی ناتۆ و هەم لە ڕوانگەی چۆنیەتی پێكهاتنی نەخشەی جیهانی، بابەتگەلی زۆر گرنگ لە ئەنقەرە تاوتوێ دەكرێن".
بڕیارە هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ - سەرۆكی ئەمریكا، ئێمانوێل ماكرۆن - سەرۆككۆماری فەڕەنسا، ئەلێكساندەر ستوب - سەركۆماری فینلەندا، پیتەر پێلێگرینی - سەركۆماری سلۆڤاكیا، كیەر ستارمەر- سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، فریدریش مێرز- ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، جۆرجیا میلۆنی - سەرۆكوەزیرانی ئیتالیا، مارك كارنی- سەرۆكوەزیرانی كەنەدا، ئێدی ڕاما - سەرۆكوەزیرانی ئەلبانیا، ڕۆمین ڕادیڤ - سەرۆكوەزیرانی بولگاریا، میلۆیكۆ سپاییچ - سەرۆكوەزیرانی مۆنتینیگرۆ، مارك ڕوتە - سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئەنتۆنیۆ كۆستا سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەورووپا بەشداری لە 36 هەمین لووتكەی ناتۆدا بكەن.
بڕیار وایە سبەینێ 7ی تەمووز رەجەب تەیب ئەردۆغان- سەرۆككۆماری توركیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كۆبێتەوەو دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجامبدەن.