راچڵەکین-
لیژنەی دارایی عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی تاوتوێ دەکات
بڕیارە سبەی سێشەممە، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق میوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بکات، لەم کۆبوونەوەیەدا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان تاوتوێ دەکرێت.
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای کرد: کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی سبەی بەڕێوەدەچێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێک لەو پرسانە دەبێت کە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی دەکەین، ئەمە وێڕای چەند دۆسیەکی دیکە گرنگ.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پرسی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێشتا وەک بابەتێکی هەستیار و جێی گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغداد ماوەتەوە.