لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی کارگەکانی تانجەرۆ پێکهێنرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەکین-
بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ پێکهێنراوە.

شایی ئاوات بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە رابردوودا تانجەرۆ سنوورێک بووە کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی و زۆربەی کارگەکان گوازرابوونەوە بۆ ئەوێ، بەڵام ئێستا شار فراوان بووە و تانجەرۆش دەگرێتەوە، بۆیە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چارەسەری کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی ئەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا لە هەوڵداین لە دەرەوەی سنووری شارەوانیی سلێمانی شوێنێک بۆ کارگەکان دیاریبکەین تاوەکو ببێتە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەو بابەتە و دڵنیایی بە هاوڵاتییانی سنووری عەربەت، سەیدسادق و شارەزوور دەدەم کە کارگە و پاڵاوگەکان بشگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی زانستی مۆدێرن دەگوازرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن