راچڵەكین-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی تایبەت بە تۆماركردنی خێزانی نوێ و منداڵی تەمەن سەروو 12 ساڵ بڵاودەكاتەوە.
رۆژی سێشەممە 7ی تەمووزی 2026 وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەبەر كەمیی فەرمانبەران لە لقەكانی بەشەخۆراك (تموینی)، لێرە بەدواوە جێبەجێكردنی خزمەتگوزاریی (تۆماركردنی خێزانی نوێ) و (تۆماركردنی كەسی نوێ كە تەمەنی لە ١٢ ساڵ زیاتر بێت) لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی بەشی بەشەخۆراك دەبێت.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە لەسەر لقەكانی بەشەخۆراك، پێشوازی لە هاووڵاتیان بكەن و مامەڵەكانیان تەواو بكەن، پاشان ڕەوانەی بەشی كۆمپیوتەری بەشەخۆراكی بكەن بە مەبەستی ڕاكێشانی (شریتی كۆمپیوتەر) كە دەیسەلمێنێت هاووڵاتییەكە یان خێزانەكە لە هیچ كام لە پارێزگاكانی عێراقدا تۆمار نەكراون.
بەڵگەنامە و پێداویستییە داواكراوەكان بۆ هەر مامەڵەیەك:
یەكەم: بەڵگەنامە داواكراوەكان بۆ تۆماركردنی خێزانی نوێ
١. پێشكەشكردنی داواكارییەك (عەریزە) بۆ بەڕێوەبەری لق.
٢. فۆرمی سەلماندنی ئامادەبوون (إپبات حچور).
٣. پسوولەی جبایە (باج/پێدانی پارە).
٤. كۆپیی كارتی نیشتمانیی یەكگرتوو بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە.
٥. كۆپیی كارتی نیشتەجێبوون (زانیاری).
٦. هاوپێچكردنی (ژمارەی بنكەی بەشەخۆراك، لەگەڵ ژمارە و ناوی بریكاری خۆراك و بریكاری ئارد).
دووەم: بەڵگەنامە داواكراوەكان بۆ دووبارە تۆماركردنەوەی كەسێك (تەمەن سەروو ١٢ ساڵ)
١. پێشكەشكردنی داواكارییەك (عەریزە) بۆ بەڕێوەبەری لق.
٢. فۆرمی سەلماندنی ئامادەبوون (إپبات حچور).
٣. پسوولەی جبایە (باج/پێدانی پارە).
٤. كۆپیی كارتی نیشتمانیی یەكگرتووی كەسەكە.
٥. ژمارەی ئەلیكترۆنی و ژمارەی بنكەی بەشەخۆراكی ئەو كارتەی كە دەیانەوێت كەسەكەی بۆ زیاد. بكەن.
٦. كۆپیی كارتی نیشتەجێبوون (زانیاری)