رێگایەكی سەرەكیی هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 7

راچڵەكین - 

بەهۆی كاری رێكخستنەوە سبەینێ رێگایەكی سەرەكیی لە هەولێر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ چوارشەممە 8-7-2026، رێگای سەرەكیی هەولێر - پیرمام بۆسەر شەقامی 150 مەتریی، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحركە، بەمەبەستی رێكخستەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دادەخرێت و رۆژی پێنجشەممە هاتووچۆی تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

داواش لە شۆفێران كراوە، رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵغی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن