راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمووزی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 72 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، هێرشكرایە سەر سێ كەشتی بازرگانی لەگەرووی هورمز، كە ئێران بەئەنجامدەری تۆمەتباركرا، سوپای ئەمریكا هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ئێران و دووبارە سزای بەسەر فرۆشتنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتەدا سەپاند. ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردووە ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران هەڵبوەشێتەوە و دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.