هۆشداری دەدرێت لە گەشتكردن بەئاسمانی عیراق و ئێراندا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین-

ئاژانسی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی فڕۆكەوانی هۆشداری دەدات لەگەشتكردن بەئاسمانی عیراق و ئێراندا.

رۆژی چوارشەممە 8ی تەمووزی 2026  ئاژانسی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی فڕۆكەوانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، پێویستە هەڵسوڕێنەرانی هێڵە ئاسمانییەكان تا رۆژی 31ی تەمووز هیچ گەشتێك بەسەر ئاسمانی عیراق و ئێراندا رێكنەخەن، بەهۆی ئەو ململانێیەی لەو ناوچانەدا هەیە.

ئەو هۆشدارییە لەكاتێكدا دێت، لە رۆژی سێشەممەوە بەهۆی بەئامانجگرتنی سێ كەشتی بازرگانی لەگەرووی هورمز ( ئێران تۆمەتباردەكرێت) جارێكی تر گرژی و ئاڵۆزی ڕووی لەناوچەكە كردووەتەوە.

لەكاردانەوەی ئەو هێرشانەشدا، سوپای ئەمریكا زیاتر لە 80 ئامانجی لەناوخۆی ئێراندا كردە ئامانج، لەبەرامبەردا ئێران بەمووشەك و درۆن هێرشیكردووەتە سەر بەحرێن و كوێت و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەو دوو وڵاتە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن