راچڵەكین-
پرۆژەی هەژماری من رایدەگەیەنێت، لەدوای 13/8 چیتر مووچە دەستبەدەست و بەشێوازی نەختی بەسەر مووچەخۆراندا دابەشناكرێت.
رۆژی چوارشەممە 8ی تەمووزی 2026 پڕۆژەی "هەژماری من" تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران كرد و ڕایگەیاند:" ڕێكەوتی 31ـی 8ی 2026، كۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتە بانكییەكان"
وەك لەئاگادارییەكەدا هاتووە، لە دوای ئەو بەروارەوە، چیتر مووچە بە شێوازی نەختی (كاش) دابەش ناكرێت و پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بەو شێوازە بە تەواوی كۆتایی پێ دێت
پڕۆژەكە داوا لەو مووچەخۆرانەش دەكات كە تا ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، بە زووترین كات سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە مامەڵەیان تێدا ئەنجامداوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان و ڕێگریكردن لە هەر كێشەیەك لە پڕۆسەی وەرگرتنی مووچەكانیاندا.