نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 64

راچڵەكین-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەمووزی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 74 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێرشكرایە سەر سێ كەشتی بازرگانی لەگەرووی هورمز، كە ئێران بەئەنجامدەری تۆمەتباركرا، سوپای ئەمریكا هێرشی ئاسمانیی كردە سەر ئێران و دووبارە سزای بەسەر فرۆشتنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتەدا سەپاند. ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردووە دابینكردنی نەوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دووبارە پەكی بكەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن