راچڵەكین-
سەرۆككۆماری توركیا لەگەڵ تەواوبوونی 36 هەمین لوتكەی ناتۆ كەلەئەنقەرە بەڕێوەچوو، دەمانچەیەكی كردە دیاری بۆ سەركردە بەشدارەكانی ئەو لوتكەیە.
كەیر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەمانچەیەكی توركی كە ناوی خۆی لەسەر نەخشێنراوە لەگەڵ سێتێك فیشەكی وەك دیاری بەخشیوە بەسەركردەكانی بەشدار لە لوتكەی ناتۆ لەئەنقەرە.
ستارمەر وتیشی، هەرچەندە لەگەڵ دەمانچەكەدا نووسراوێكی فەرمی سەرۆكایەتی توركیا هەبووە تا كێشەی یاسایی بۆ دروست نەكرێت، بەڵام ئەو ناچاربووە دەمانچەكە لە توركیا جێبهێڵێت بەهۆی ئەوەی بردنی بۆ ناو خاكی بەریتانیا بەسەرپێچی ئەژمار دەكرێت.
هاوكات وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیا جەختی لەوەكرد فریدریچ میرتس بەهەمان شێوە دەمانچەكەی بەدیاری پێدراوە، بەڵام دەمانچەكە ڕادەستی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا كراوە لە ئەنقەرە تا رێوشوێنەكانی تایبەت بە گواستنەوەی بەشێوەیەكی فەرمی تەواو بكرێت و بخرێتە نێو لیستی دیارییە فەرمییەكانەوە.