پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارێك لە بەرژەوەندیی ئۆكراینا رەتدەكاتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

راچڵەكین - 

پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) پڕۆژەبڕیارێكی رەتكردەوە كە تایبەت بوو بە زیادكردنی پاڵپشتی سەربازیی بۆ ئۆكراینا و پێدانی مووشەكی كرۆز و پاتریۆت بە سوپای ئەو وڵاتە.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناسراو بە (بۆندستاگ) پڕۆژەبڕیارێكی خستە دەنگدانەوە كە لەلایەن پارتی سەوز پێشكەشكرابوو بۆ زیادكردنی پاڵپشتی سەربازیی بۆ ئۆكراینا و پێدانی مووشەكی كرۆز و پاتریۆت بە سوپای ئەو وڵاتە، پڕۆژەبڕیارەكە بە زۆرینەی 510 دەنگی پەرلەمانتاران رەتكرایەوە و تەنها 79 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیاندا.

بە رەتكردنەوەی پڕۆژە بڕیارەكە، حكومەتی ئەڵمانیا ناتوانێت پاڵپشتییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكراینا زیاتر بكات، كە لەدوای ئەمریكا بە دووەم گەورەترین پاڵپشتیكاری ئۆكراینا لەڕووی سەربازییەوە دادەنرێت.

جگە لە ئەڵمانیا، چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپا رەتیانكردووەتەوە هاوكاری دارایی و سەربازیی زیاتر بە ئۆكراینا بدەن كە بەهۆی فراوانبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیاوە، لە دۆخێكی خراپی سەربازیدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن