ئاسایش باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێك لەلایەن ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێرەوە رادەگەیەنێت، بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانیش، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە و بەهۆیەوە سێ كارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە، بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامدا، شەوی هەینی ٢٠٢٦/٧/١٠ كاتژمێر ٢٠:٥٥ خولەكی شەو لەنزیك ناحیەی ئاشتی، لەكاتی دەستگیركردنیان بەچەك ڕووبەڕوی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە، ٣ كارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران لەڕێگەی سۆشیالمیدیا ( تیكتۆك و سناپ چات ) بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە كردووە، لەكاتی مامەڵەكردن كەسەكانیان فریوداوە و بە زەبری چەك و هەڕەشكردن پارەیان لێسەندوون.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەكانی ( ٤٠٦ ) و ( ٥٦ ) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن