رووسیا ناوچەیەكی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 91

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە بەردەوامیی هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا، ناوچەیەكی دیكەی ستراتیجی لە باكووری ئەو وڵاتە كۆنترۆڵكرد و ژمارەی كوژراوانی سوپای ئۆكرایناش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گەیشتە زاتر لە هەزار و 600 سەرباز.

ئەمڕۆ شەممە 11-7-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، هێزەكانیان لەهێرشێكدا توانیان شارۆچكەیەكی دیكە لە هەرێمی سۆمی لە باكووری ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن و لە پێشڕەوییشدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی دەوروبەری ئەو شارۆچكەیە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشڕەویی بەردەوامدان و لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 602 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی لە شەڕو پێكدادانەكاندا كوژراون، هاوكات دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای ئۆكرایناش لەناوبراون.

بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای رووسیا لەكاتێكدایە سەركردایەتی ئەو وڵاتە خواستی خۆی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی هێنان بە جەنگ بەشێوەیەكی ئاشتییانە، بەو مەرجەی داواكارییەكانی مۆسكۆ لە رێككەوتنەكەدا جێگیر بكرێت، كە گرنگترینیان داننانی ئۆكراینایە بە سەروەریی رووسیا بەسەر ئەو ناوچانەی كە كۆنترۆڵی كردوون، لەگەڵ بەڵێندانی كیێڤ بە دەستبەرداربوون لە هەوڵەكانی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن