راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، ئێران ھاووڵاتییەكی ئەمریكایی ئازادكردووە كە لە كانوونی یەكەمی 2024وە لەو وڵاتە دەستبەسەركرابوو.
رۆژی پێنجشەممە 16ی تەمووز دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیوویەتی: "ئەو ھاووڵاتییە ئەمریكاییە لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆ بایدن لە ئێران بە ناڕەوا دەستگیركرابوو".
ترەمپ دەڵێت، ئەو ھاووڵاتییە ئەمریكاییە گەیشتووەتە دەرەوەی ئێران و باری تەندروستیی جێگیر و باشە. ( بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت یاخود هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا بكات)
سەرۆكی ئەمریكا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ ئەو هەنگاوەی ئێران نیشانداوە: "ئەمریكا پێزانینی بۆ ئەم ھەنگاوە ھەیە كە نیازپاكی ئێران نیشان دەدات".
تا ئێستا حكومەتی ئێران، بە فەرمی ھیچ ڕاگەیاندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.