راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا ئازادكردنی هاوڵاتییەكی وڵاتەكەی لەلایەن ئێران راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد:" دەستگیركردنی ستەمكارانە بووە... ئێستا لەدەرەوەی ئێرانەو دۆخی باشە."
بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن، ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییەی ئازاد كراوە ناوی ( دینا كەراری)یە. گارید جیسنەر، پارێزەری كەراری رایگەیاندووە، بریكارەكەی كە تەمەنی 53 ساڵە هەفتەی ڕابردوو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و مەترسی لەسەر ژیانی هەبووە.
جیسنەر ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا دینا كەراری لەڕێگایە بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هاوكات ستایشی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ-ی كرد لەوەی كە هاوكاری بریكارەكەیان كردووە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی.
بەگوێرەی گێڕانەوەی پارێزەرەكەی، دینا كەراری لەساڵی 2024 گەڕاوەتەوە بۆ ئێران بەمەبەستی سەردانیكردنی كەسوكارەكەی، بەڵام كاتێك ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ ئەمریكا، لەوێ دەستبەسەر پاسپۆرتەكەیدا گیراوەو قەدەغەی گەشتی لێكراوە.
دوای تێپەڕبوونی مانگێكیش، لەكاتێكدا كەڕاری لەگەڵ خێزانەكەیدا بووە، ئۆتۆمبێلەكەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەسەر یەكێك لەڕێگەكان وەستێنراوەو دەستگیریان كردووە، لەو ماوەیەشدا چەندین جار لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە.
گارید دەڵێت، هۆكاری ئەو ڕەفتارە لەگەڵ كەراری، بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە كە سەرپەرشتی ڕێكخراوێكی قازانج نەویستی تایبەت بەمنداڵانی كردوە، كاری رێكخراوەكەش پێشكەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بووە بە منداڵانی ئێران لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا لەڕێی كەسانی خێراخوازو بەگوێرەی ئەو مۆڵەتەی لەلایەن نووسینگەی (OFAC) پێی دراوە.