وەزارەتی دارایی: لە رۆژانی پشوودا مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت

ئابوری

20/05/2020     ژمارەی بینراو 589

راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2020ی فەرمانبەران. 

بە پێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 21-5-2020، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژی هەینی و شەممە (22,23)-5-2020, کە پشووە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دێت.

مانگی رابردوو، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی دەكرد، بەپاساوی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن