راچڵەكین -
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان 2-3 پلە نزمدەبنەوە.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە:"لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەك لەدەریای ناوەراستەوە كە لە ئەمڕۆ هەینیی 24ی تەمووز كاریگەری سەرەتایی دەستپێدەكات پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانمان 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە."
" پاشان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژانی 25 و 26ی مانگ كاریگەری زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت."
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئاراس جەبار لە 28ی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێكی گەرما لەسەر ناوچەكانمان دەستپێدەكات و چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت.