ترەمپ باجی نوێ بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانی ئەمریكادا دەسەپێنێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 18


راچڵەكین-

ئیدارەی ئەمریكا باجی نوێی بەڕێژەی 10%-12.5% بەسەر كاڵای هاوردە لە 60 هاوبەشی بازرگانی لەنێویاندا یەكێتی ئەوروپاو چیندا سەپاند.

وەك ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، پاساوی ئەو هەنگاوە نوێیەی واشنتۆن دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمیكردن لە جێبەجێكردنی قەدەغەی كاری زۆرە ملێ كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی باجی گومرگی كاتی جیهانی بەڕێژەی 10%.

ئەم هەنگاوە نوێترین هەوڵی كۆشكی سپییە بۆ گەڕاندنەوەی دیدگای ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر نزیكەی هەموو وڵاتانی جیهاندا، دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریكا لە مانگی شوباتدا "باجی ئاڵوگۆڕكراو"ی هەڵوەشاندەوە كە لە نێوان 10% بۆ 50%بوو، كە ترەمپ ساڵی ڕابردوو بەپێی یاسایەكی فریاگوزاری نیشتمانی سەپاندبووی لە هەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی بازرگانی ئەمریكا.

بڕیارە نوێیەكەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەڕێژەی 99.4%ی سەرجەم ئەو كالایانە دەگرێتەوە كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن