حووسییەكانی یەمەن لەبارەی داخستنی گەرووی بابولمەندەب دێنەدەنگ

جیهان

30 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62

راچڵەكین -

حووسییەكانی یەمەن لەبارەی دەنگۆی داخستنی گەرووی بابولمەندەب روونكردنەوە دەدەن و وتەبێژی گروپەكەش رایدەگەیەنێت: بڕیاری لەو جۆرەمان نەداوە و تەنها گەمارۆی دەریاییمان خستووەتە سەر عەرەبستانی سعودیە.

ئەمڕۆ هەینی 24-7-2026، محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی گروپی چەكداری حووسییەكانی یەمەن، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو بانگەشانەی باس لە داخستنی گەرووی بابولمەندەب بەڕووی هاتووچۆی كەشتییەكان دەكەن، دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەمان نەداوە.

وتەبێژی حوسییەكان ئاماژەی بەوشكردووە، ئەو هەڵوێستەی گروپەكەیان كە پێشتر لەبارەی گەرووی بابولمەندەبەوە ڕایگەیاندبوو، تەنها تایبەتە بە جێبەجێكردنی گەمارۆی دەریایی لەسەر عەربەستانی سعوودیە، ئەم هەنگاوەش وەك وەڵامێك نراوە بەرامبەر بەو گەمارۆیەی كە سعوودیە خستوویەتیە سەر یەمەن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریدابوو لە ئەگەری داخستنی گەرووی بابولمەندەب و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودیە لەلایەن حوسییەكانەوە، كاردانەوەی توندی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن