ترەمپ دەستپێكردنەوەی جەنگ دەبەستێتەوە بە دەرئەنجامی دانووستانەكان

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 79

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا جەختلەوەدەكات ئەگەر بێتو ئێران 100%ی داواكارییەكانی وڵاتەكەی جێبەجێ نەكات، ئەوا بەشێوەیەكی بەفراوان جەنگ لەدژی ئەو وڵاتە دەستپێدەكەنەوە.

لەهەمان چوارچێوەدا پێگەی ئەكسیۆس لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویكردەوە، بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بە دواخستنی هێرشەكان بۆسەر ئێران، ڕەنگدانەوەی خواستێتی بەپێدانی بواری زیاتر بە ڕۆڵی دبلۆماسی و هەستكردنێتی بەوەی هێرشەكانی ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەوپەڕی كاریگەرییەكانیان.

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی تر بە ئەكسیۆس-یان راگەیاندووە، گفتوگۆكان لەبارەی قەیرانی ئێران بەرەو پێشچوونیان بەخۆوە بینیوەو شاندێكی دانووستانكاری عوممانی بۆ ئەو مەبەستە لە تاران-ە، لەئێستادا ئەگەرى ئەوە بەهێزە كە هەردولایان بگەنە ڕێكەوتنێك لەبارەی كردنەوەی گەرووی هورمز.

لەلایەكی ترەوە، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران هەڵوێستێكی توندی هەیە بەرامبەر دانووستان لەگەڵ ئەمریكا، ئەوەش وایكردووە گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا قورس بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن