راچڵەكین-
وتەبێژی سوپای ئێران دەڵێت، سوپاو وڵاتەكەیان بۆ هەموو سیناریۆیەكی هێرشی ئەمریكا ئامادەن
محەمەد ئەكرەم نیا، لەچاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا سیناریۆكانی ئەمریكای لەجەنگی دژ بەئێران ڕوونكردەوەو ووتی:" یەكێك لە ستراتیژییەكانی ئەمریكا دەگونجێت، دەرچوون بێت لە جەنگ بەڵام، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە بدات. یەكێكی دیكە لە ستراتیژییەكانی ئەمریكا ڕەنگە لە ژێر گوشاری ڕژێمی زایۆنی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی گەورەیە. ئەوەشمان لەسەر مێزە و تاوتوێمان كردووە".
یەكێكی دیكە لە سیناریۆكانی بەردەم ئەمریكا، هێرشی زەمینییە:"لە ئەگەری سیناریۆیەكی لەم شێوەیە، ئاستی خەسارهەڵگریی هێزەكانی ئەمریكا بە دڵنیاییەوە بەرز دەبێتەوە". وتەبَژی سوپای پاسداران وا دەڵێت.
محەمەد ئەكرەم نیا وتیشی: "بۆ هەر كام لەم بژاردە و ئەگەرانە، ئامادەیی پێویستمان هەیە."