ئاماری قوربانیانی لافاوەكەی پاكستان بەرزدەبێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

تادێت ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوە وەرزییەی كە چەند ناوچەیەكی پاكستانی گرتووەتەوە، بەرزتردەبێتەوەو بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئەو وڵاتە، لە رۆژی 26ی حوزەیرانەوە تا ئەمڕۆ یەكشەممە، 97 كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 300 كەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 26-7-2026، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی پاكستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو لافاوەی كە لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی وەرز زۆرێك لەناوچەكانی وڵاتی گرتووەتەوە، بەشێك لە شاری گوجرانوالا لە باكووری رۆژئاوا ژێرئاو كەوت و زیانێكی زۆریش بەر ماڵی هاووڵاتیان وژێرخانی شارەكە گەیشت، هاوكات زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكەش ناچار بوون ماڵ و ماڵیان جێبهێڵن.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی پاكستان، لە سەرەتای دەستپێكردنی بارانبارینی وەزری لە 26ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، 97 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 297 كەسی دیكەش بریندار بوون، زۆربەی قوربانییەكانیش لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا لە باكووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە تۆماركراون، چەندین قوربانییش لە پارێزگای پەنجاب لە باكووری ڕۆژهەڵات تۆماركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن