پۆلیسی گەرمیان زانیاری لەبارەی كوژرانی هاووڵاتییەك ئاشكرا دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 430

راچڵەكین - 

پۆلیسی گەرمیان زانیاریی لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ناو مزگەوتی تەقوا لە شاری كەلار ئاشكرا دەكات كە بەهۆیەوە هاووڵاتییەك كوژرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەمشەو لەنێو مزگەوتی تەقوای قەزای كەلار تەقە لە هاووڵاتییەك بەناوی ( كەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان تەمەن 63 ساڵ) كرا و بەسەختی بریندار بوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە، تۆمەتبار ناسراوە و لەئێستادا مەفرەزە و لیكۆڵەرانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و پۆلیس سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارییە و لە هەوڵی دەستگیردنی ئەنجامدەری تاوانەكەیە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن