راچڵەكین -
پۆلیسی راپەڕین دەستگیركردنی دوو كەسی لە قەزای چوارقوڕنە راگەیاند كە تۆمەتبارن بە رفاندنی هاووڵاتییەك و ئازاردانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 26-7-2026، هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای حاجیاوا بەناوی ( ب.ب.ا) لە رەگەزی نێر، لە بنكەی پۆلیسی حاجیاوا سكاڵای لەسەر دوو كەس بەناوەكانی (ا.خ.م) و (ا.م.ك) تۆماركرد كە هەردووكیان دانیشتووی قەزای حاجیاوان بەوتەی سكاڵاكار، تۆمەتباران شەوی ڕابردوو بە ئۆتۆمبیل سكاڵاكاریان ڕفاندووە بۆ شوێنێكی دوور و دواتر لێیان داوەو ئازاریان پێ گەیاندووە و هەڕەشەی كوشتنیشیان لێی كردووە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی حاجیاوا، بە كەمتر لە یەك كاتژمێر توانرا شوێنی نیشتەجێبوونی هەردوو تۆمەتبارەكە دەستنیشان بكرێت و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حاجیاوا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ماكۆك، تۆمەتباران دەستگیركران و لەبەردەم دادوەر دانیان بەتاوانەكەیان دانا. لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 422 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.