ڕووداوێكی تەقەكردن لەئەمریكا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73


راچڵەكین-

بەرپرسێكی پۆلیس لە شاری سیاتل-ی ئەمریكا رایگەیاند، لەئاكامی ڕووداوێكی تەقەكردن لە نزیك تاوەری  سبەیس نیدڵ، دوو كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

هاوكات پۆلیسی سیاتل لەتۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، جگە لە كوژرانی ئەو دوو كەسە پێنجی تر برینداربوون.

لەبەرامبەردا كاتی وێڵسۆن، سەرۆكی شارەوانی سیاتل لە پۆستێكدا بڵاویكردووەتەوە،  هێزەكانی پۆلیس دوو كەسیان بەگومانی تێوەگلانیان لەڕووداوی تەقەكردنەكەی نزیك تاوەری سبەیس نیدڵ دەستگیركردووە.

سەرچاوەیەكیش لە بنكەی تەندروستی سیاتڵ ئاماژەی بەوەكردووە، لەنێو بریندارەكاندا دوو ژن و منداڵێك هەیەو چارەسەری پزیشكیان بۆ ئەنجامدراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن