شەرع: هەوڵی رێكەوتنی ئەمنی دەدەین لەگەڵ ئیسرایل

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 71


راچڵەكین-

سەرۆكی سوریا دەڵێت، دیمەشق هەوڵی گەیشتن بەرێكەوتنێكی ئەمنی دەدات لەگەڵ ئیسرایل.

ئەحمەد شەرع، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرە كە رۆیتەرز بەشێكی لێ بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، سەركەوتنی ئەو رێكەوتنە رێگە خۆشدەكات لەبەردەم ئاشتییەكی گشتگیر بەبێ سازشكردن لەمافی سوریا لە گردی ( جۆلان) كەئیسرایل لە كاتی جەنگی 1967 دەستی بەسەردا گرت و لە 1981 دا كردی بەبەشێك لەخاكەكەی.

سەرۆكی سوریا جەختی لەوەكرد، هەنگاوێكیان ناوە كە بەشێكی زۆر لە وڵاتان بەشێك بن لەو فشارەی دەخرێتە سەر ئیسرایل  بۆ ئەوەی سیاسەتێكی هاوسەنگتر لەگەڵ سوریا پەیڕەو بكات:" خۆمان بەدور دەگرین لەكێشمە كێشی ڕووبەڕوو بوونەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن