شێرپه‌نجه
ڕاچڵه‌كین-
پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر" مارتن ئاده‌مز" باس له‌وه ده‌كات كۆڤید 19 مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی توشبووانی شێرپه‌نجه دروست ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی" E1.ru " وتویه‌تی" كه‌سانی ئاسایی و ته‌ندروست ئه‌گه‌ر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن ئه‌وه مه‌ترسی كه‌متر له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات و نیشانه‌كان به سادده‌تر له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه بوون و چاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گرن ئه‌وه ئه‌گه‌ر توشی كۆڤید 19 ببن نیشانه‌كانی زۆر به قورسی له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ریان"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" كۆڤید 19 زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و گه‌ده و جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس بوون به‌تایبه‌تر ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه و ته‌مه‌نیان كورت ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه هێرش ده‌كاته سه‌ر سییه‌كانیان و ئه‌و توشبووانه‌ی له قۆناغی سێی شێرپه‌نجه‌دا بن ئه‌وه ته‌مه‌نیان 6 مانگ زیاتر نابێت دوای توشبونیان به‌م ڤایرۆسه و توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد له هه‌ردوو قۆناغی یه‌ك و دوودا ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌یان له كۆڤید 19 زیاتره به‌راورد به‌وانی دیكه"